زانیاری نوێ لەسەر شوێنگرەوەی بەغدادی ئاشکرا کرا .. ئەمە ناوە ڕاستەقینە و ڕەگەزنامەکەیەتی

سەرچاوەیەکی هەواڵگری بە ڕۆژنامەی گاردیانی ڕاگەیاند سەرۆکی نوێ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەبو ئیبراهیم هاشمی قرشی لە ڕاستی دا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوە جیهادیەکان و ناوی ڕاستەقینەی ئەمیر محەمەد عەبدولرەحمان موولی سلبی یە و بەڕەگەز تورکمانە و درچووی زانکۆی موسلە و ڕۆڵی هەبووە لە جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی لە ساڵی 2014.

لەلای خۆیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ئابی ساڵی 2019 خەڵاتێکی 5 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ئەو کەسەی زانیاریان پێ بدات بۆ دەستگیرکردنی موولی و هەروەها زانیاریان بەدەست گەیشتووە کە پێشتر توێژەرێکی ئایینی بوو لە ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و بە حاجی عەبدولڵا ناسراو بوو.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button