تــاران کتێبخانە و چاپخانەیەك دادەخات کە کتێبی بە زمانی تورکی بڵاودەکردەوە

دەسەڵاتدارانی ئێران چاپخانەی تاك دراخت بۆ کاتێکی نادیار داخست بە توومەتی چاپکردنی کتێبی نـایـاسایی و کتێبخانەی ئەندێشی نـوو بۆ ماوەی مانگێك و بێ بژاردنی بە بڕی 3 هەزار دۆلار بەهەمان توومەت داخست و شایەنی باسە چاپخانە و کتێبخانەکە کتێبی بە زمانی تورکی بڵاودەکەنەوە.

هەروەها جێ ئاماژە پێکردنە کە چاپخانەی تاك دراخت کتێبی وێژەیی و مێژوویی و زانستی بە زمانی تورکی و بە پیتی عەرەبی لە ئێران بڵاودەکاتەوە و کتێبخانەی ئەندێشی نوو کتیبی دەربارەی زمانی تورکی و تورکەکان دەفڕۆشیت و شایەنی باسە زۆربەی تورکەکانی ئێران پێكهاتوون لە ئەزەری و تورکمان و قاشقاییەکان.

سەرچاوە : العربی 21

 

Back to top button