کۆمسیۆنی ئه‌وروپا 345 ملیۆن یۆڕۆ تەرخان دەکات بۆ یارمەتی دانی سوریا و ئاوارەکان

کۆمسیۆنی یەکێتی ئه‌وروپا بوودچەی تەرخانکراو بۆ یارمەتیە مرۆییەکانی ئەم ساڵی ئاشکرا کرد و بـڕەکەی گەیشتە 900 ملیۆن یـۆڕۆ و لە بەیاننامەیەکی دا هاتووە ئەم یارمەتیانە بۆ زیاتر لە 80 ووڵات ئاراستە دەکرێت لە ناوچە پـڕکێشەکانی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یارمەتیدەر دەبیت بۆ دابین کردنی خۆراك و دەرمـان.

کۆمسیۆنی یەکێتی ئۆرووپا ڕوونیشی کردەوە کە بـڕی 345 ملیۆن یۆڕۆی تەرخان کردووە بۆ سـوریا و ئاوارانەکانی دەورووبەری و هەروەها بـۆ یەمەن و لە هەوڵ دان بـۆ زیادکردنی یارمەتیەکان و ئماژەیان دا کە بـڕی 400 ملیۆن یۆڕۆ بۆ پرۆگرامەکانی لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و باشووری سوودانی تەرخان کردووە.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button