ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە داڤۆس چەند دیدارێكی گرنگ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی داڤۆس چەند دیدارێکی گرنگ لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ سێ شەممە 21 ی کانونی دووەمی 2020 لە شاری داڤۆس لە سویسرا  گەورەترین لوتکەی ئابوری جیهان کە بە کۆڕبەندی داڤۆس ناسراوە کارەکانی دەستپێکرد.
کۆڕبەندەکە تا 24 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت نزیکەی 700 سەرکردەی وڵاتان و بەرپرسان بەشداری تێدا دەکەن و باس لە کێشەکانی جیهان دەکەن.
شاندێکی باڵای هەرێمیی كوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارن و سەرۆکی هەرێم لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندەکەدا چەند دیدارێک لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان ئەنجامدەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆدەبێتەوە، دواتریش دیدارێک لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدەدات.
هەر ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەرمین سارکیسیان، سەرۆکی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئێوارەخوانێکدا دەکات کە بۆ سەرکردەو سەرۆکانی وڵاتانی بەشدار لە کۆڕبەندەکەدا ڕێکخراوە.
Back to top button