ترەمپ: هیچ سەرۆکێکی پێشوو وەک من خزمەتی ئەمریکای نەکردووە

 

دوای ئەوەی ئەمرۆ یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی نیهانی داڤۆس دەستی پێکرد، لە پانێلی یەکەم دۆنالد ترەمپ بەشداری کرد و لە وتارێکدا ڕیگەیاند، ” هیچ سەرۆکێکی پێشوو وەک من خزمەتی ئەمریکیەکانی نەکردووە”.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتیشی، من متمانەم بۆ ئەبوری ئەمریکا گەڕاندەوە هەروەها ئەمریکا لە ماوەی یەک هەفتەدا رێککەوتنی گەورەی بازرگانی لەگەڵ چین ئەنجامدا هاوکات رێککەوتنێکی دیکەی لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک واژۆ کرد کە بە ڕیککەوتنی MCA دەناسرێت.

ترەمپ گوتیشی ئێستا لە ئەمریکا هەلی کارمان ڕەخساند، کە ٧ ملیۆن کارمان ڕەخساندووە، بوژانەوەی ئەمریکا لەو ماوەیەی من سەرۆک بووم  ٣.٥ بووە بۆیە دووپاتی دەکەمەوە ئەمریکا نمونەیەکە بۆ جیهان و کەس ناتوانێت کێبڕکێی ئەمریکا بکات”.

لە ڕوی ئاستی وەبەرهێنانیش لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەودا ترەمپ گوتی، ” ئیدارەکەمان وەبەرهێنانی مێژوویی ئەنجامداوە، ئیدارەی پێشوو ٦٧ هەزار کارگەی داخستبوو، بەڵام لە ماوەی سەرۆکایەتی مندا سەدا ٢٥ ی وەبەرهێنەکان گەڕانەوە بۆ ئەمریکا”.

Back to top button