كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی له‌ كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك كشایه‌وه‌

 

دوای خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017كه‌ركووك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌ سه‌ركردایه‌تی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس داگیر كرا، دوای داگیر كردنه‌كه‌ش كۆمپانیای نه‌وتی به‌ریتانی (بی پی) ده‌سته‌ به‌ وه‌به‌ر هێنان كرد له‌ بواری نه‌وت له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك دوای نزیك به‌ چوار ساڵ ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه‌ له‌و كێلگه‌ نه‌وتیانه‌ كشایه‌وه‌.

به‌ پێی راگه‌یێندراوێكی كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌یان له‌ كێلگه‌ نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌: بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق گرێبەستی گەڕان و پشکنینی بیرە نەوتی نوێی بۆ کۆمپانیای بی پی بەریتانی نەکردەوە، کۆمپانیا بەریتانییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک کشایەوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی کۆمپانیای بی پی-ی بەریتانی هاتووه‌ “توێژینەوە جیۆلۆجییەکانی کێڵگەکانی کەرکووک هاندەر نەبوون بۆ مانەوەمان”.

شاره‌زایه‌كی بواری وزه‌ و نه‌وتیش رایده‌گه‌یه‌نێت كۆمپانیاكه‌ له‌ به‌ هۆی بوونی ئالۆزی و ئه‌و نا ئارامیه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق كه‌ ره‌نگه‌ عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بوونێكی دیكه‌ ببات له‌ نێوان هه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌ی.

Back to top button