ڕاگەیێندراوێک لە بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پاش كه‌مێكی دیكه‌ راگه‌یێندراوێك له‌ باره‌ی چاڵاكیه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر 130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆین دەگرێت و باندێکیش دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان چالاکییەکەیان ئەنجامداوە. سەرەڕای دەستگرتن بەسەر ئەو بڕە لە ماددەی هۆشبەر سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون.

لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەوەشهاتووە، تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای 14ـی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون.

Back to top button