١٢ هاوڵاتی سوری كوژران
لە ئاكامی ٢٥ هێرشی ئاسمانی فڕۆكە ڕوسیەكان بۆ سەر شارەكانی ئێدلیب و حەلەب و هەندێ شارۆچكە لانیكەم ١٢ هاوڵاتی سوری كوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەو هێرشانە ١٢ هاوڵاتی سوری كوژران كە ٧یان منداڵن و ئەگەر زۆرە ژمارەیەكی دیكەش كوژرابن
ئەو ناوچانەی لە لایەن فڕۆكە ڕوسیەكان بۆردومان كراون بە پێی ڕێكەوتنی نێوان توركیا و ڕوسیا ناوچەی پارێزراون بەڵام ڕوسیا گوێی بەو ڕێكەوتنە نەداوە