سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد.

 

لە دیدارەكەدا بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هەروەها كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

 

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

 

Back to top button