لقی ٢٢ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
لقی ٢٢ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پەیامەدا باس لە هەڵکوتانی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر هەڤاڵێکی پارتی دەکات و داوا لە دەزگاکانی بەرپرسی ئەم بوارە دەکرێت لێکۆڵینەوەی تایبەت بۆ ئەو دۆسیەیە بکرێت کە بوو بەهۆی شەهید بوونی ( سالار سابیر محەممەد .
دەقی پەیامەکە
زۆربە داخەوە ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥:٣٠ی بەرەبەیانی له شارۆچکەی دووز خورماتوو چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هه‌ڤال (سالار سابیر محەممەد ) پێشمەرگەی بارەگای لق مان و به‌ناهه‌ق شەهیدیان کردووە. ئێمە لە كاتیكدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهید و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەین، هاوكات بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە نامرۆڤانه تیرۆرستیه دەکەین و به‌رپرسیاریه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ده‌خینه ئه‌ستۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندار و دەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە و داوایان لێ ده‌كه‌ین بە زووترین کات هه‌وله‌كانیان بخنهگهر بۆ ئاشكراكردنی ئەو دەستە گوماناوی و تاوانكاره بۆئەوەی بە سزای یاسای خۆیان بگەن .
هه‌زاران سلاو له گیانی پاكی شه‌هید سالار و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان
مردن و سه‌رشۆری بۆ تاوانكار و تیرورستان
لقی ٢٢ی گەرمیان
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠