بڕیارە کابینەی حکومەتی نوێی لوبنان دەست بەکار بکات
بە پێی ڕاپۆرتی تلویزیۆنی ( ئەلمنار ) حسان دیاب ، کە لە لایەن میشل عەون ، سەرۆک کۆماری لوبنان ، ڕاسپێردراوە بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێ ، ئەو بەرپرسیارەتییە دەگرێتە ئەستۆ .
حسان دیاب بڕیارە بچێتە کۆشکی سەرۆک کۆماری بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت .
رۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوی سیاسی دەنووسێت ، گرووپی حزبوڵلا و هاوپەیمانەکانی سیاسیان ڕازی بوونی خۆیان بۆ دەست بەکار بوونی حکومەتی نوێ کە لە ٢٠ وەزیر پێک دێت ڕاگەیاندووە ، یەک لە وەزیرەکان بە ناوی غازی وەزنی وەک وەزیری دارایی دیاری کراوە