سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ هەریەک لە سەرۆکی ئەرمینیاو وەزیری دەرەوەی سوید کۆدەبێتەوە
لە پەراوێزی دیدارەکانی کۆربەندی ئابووری داڤوس ئێوارەی سێشەممە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەرمینیا و وەزیردەرەوەی سوید کۆبوونەوەکیان ئەنجام دا .
هاوکات لە دوای کۆبوونەوەوە لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ” ئان لێند ” وەزیری دەرەوەی سوێد کۆبۆوەو دوواتریش لە گەڵ ” ئارمین سەرکیسیان ” سەرۆکی ئەرمینیا چاوپێکەوتنیان کرد .
لەم کۆبوونەوانەدا وێڕای ئاڵ و گۆڕی بیرو ڕا لە سەر کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند بابەتێکی ئابووری قسەیان لە سەر کرا