سووده‌ گرنگه‌كانی خواردنی هه‌رمێ

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رمێ یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ به‌تامه‌كان، چه‌ندین سوودیشی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ پزیشكانی بواری خۆراك ئامۆژگاری مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌پێناو ته‌ندروستییه‌كی باش به‌تایبه‌تی بۆ پاككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كان و ئێسك و رۆماتایزم كه‌ رۆژانه‌ هه‌رمێ بخۆن.

هه‌روه‌ها له‌كۆنیشه‌وه‌ مرۆڤه‌كان هه‌رمێیان وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌و سكچوون به‌كارهێناوه‌. چونكه‌ سوودی زۆری بۆ ئه‌و دوو جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌یه‌.

ده‌توانیت بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین و سووده‌كانی هه‌رمێ، به‌كاتژمێرێك پێش ژه‌مه‌كان به‌ میوه‌یی یان بیكه‌ به‌ شه‌ربه‌ت و بڕێكی لێبخۆ، دڵنیابه‌ له‌وه‌ی ته‌ندروستیت باش ده‌بێت.

Back to top button