نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له ئێوارخوانى يادى په‌نجا ساڵه‌ى كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهاندا كرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه كه‌وت.
ئێواره‌ى دوێنێ سێ شه‌ممه 21/1/2020 له یه‌كه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانى كۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهاندا له داڤۆس، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى جیهان، به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كلاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى كۆربه‌ندى ئابووریى جیهان له داڤۆس و خاتوو هلیدا شوابى هاوسه‌رییه‌وه، له یادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ڕێكخرا بوو.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز کلاوس شواب به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریی سه‌رکه‌ده‌کانی جیهان له یادی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆڕبه‌نده‌که ده‌ربڕی.
هه‌ر له میانى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوى به ژماره‌یه‌ك له به‌شدارانی كۆڕبه‌نده‌كه كه‌وت.