ئەبو عەلی بەسری لە شوێنی ئەبو مەهدی موهەندس کرا بە جێگری سەرۆکی حەشد

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ چوار شەممە گوتی ئەنجوومەنی شورای حەشدی شەعبی ئەبو عەلی بەسریان هەڵبژارد بۆ جێگری سەرۆکی حەشد لە شوێنی ئەبو مەهدی موهەندس کە کرایە ئامانجی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە کاتی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە بەغـدای پایتەخت.

ئەبو عەلی بەسری یەکەم فەرماندە بووە کە سەرکردایەتی هێزی بەدری کردووە پێش ئەوەی دەست لە فەرماندەیی بکێشتەوە لە ساڵی 1998 و شوێنگرتنەوەی لەلایەن ئەبو مەهدی موهەندس و لە ساڵی 2003 بەسری پۆستی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی پێدرا دواتـر بریکاری وەزارەتی کار و لەدوای هاتنی تیرۆریستانی داعش پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی وەرگرت.

سەرچاوە : موازین نیوز

 

Back to top button