ئه‌مرۆ حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه عێراقیه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌ك هه‌فته واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه‌كانی كورد له به‌غدا دواخرا، ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕیاره ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21/12/2016 كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و پێنج فراكسیۆنه‌كه‌ی كورد له‌به‌غدا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بووجه‌ی 2017ی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یانراوێكدا جێبه‌جێ كردنی یاساكه‌ی ره‌تكردۆته‌وه پێیوایه، مافەکانی کوردستان لەو یاسایەدا جێگیرنەکراون و پیلانێكی سیاسی مەترسیدارە دژی هەرێمی كوردستان.
له‌به‌رامبه‌ردا فركسیۆنه‌كانی كورد له عێراق جگه‌له فراكسیۆنی پارتی، ده‌نگیان له‌سه‌ر یاساكه‌داوه به یاسای حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتن و راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم.