هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ڕووسی بکە و ڕەگەزنامە و 15 هەزار دۆلار بە دەست بهێنە .. ئـایا بڕیارەکە ڕاسـتە ؟
لە ساڵی 2016 وە تا ئەمڕۆ لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان ماوە ماوە هەواڵێك بڵاودەبێتەوە دەربارەی دەرچوونی بڕیارێك لە ئەنجوومەنی دۆمای ڕووسی یان لە سەرۆکی ڕووسی فلادیمیر بۆتین بە پێدانی ڕەگەزنامەی ڕووسی و بـڕی 15 هەزار دۆلار بۆ هەر هاوڵاتیەكی عەرەبی یاخود ڕۆژهەڵاتی کە هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی ڕووسی بـکات.
لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بۆتین لە لێدوانێکی دا باسی لە گرینگی پاراستنی خێزان و دابین کردنی پشتگیری کرد و هانی حکومەتی دا بۆ ئامادەکردنی پرۆگرامێك بە مەبەستی گەشەی دیمۆگرافی ووڵات و خستنەوەی وەچە و تەرخان کردنی بـڕی 616 هەزار ڕۆبل و دابەش کردنی بەم شێوەیە ( 467 هەزار بۆ منداڵی یەکەم و 149 هەزار بۆ منداڵی دووم ) بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ڕووسی هەواڵی پێدانی ڕەگەزنامە و 15 هەزار دۆلار بە هاوڵاتیە بیانیەکانی پشتڕاست نەکردووتەوە.
سەرچاوە : سپۆتنیك نیوز