سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: دادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ رۆژێكی زۆر خراپە بۆ دیموكراتیەكان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دادگاییكردنی ترەمپ رۆژێكی خراپە بۆ دیموكراتیەكان.

سیناتۆر، مایك براون، یەكێك لە سیناتۆرەكانی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، دادگاییكردنی ترەمپ رۆژێكی خراپە بۆ دیموكراتیەكان.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئەلعەرەبییە، ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكانی ئەمریكا وتوشیەتی، دیموكراتەكانی ئەمریكا شكستیانهێناوە لەوەی بیسەلمێنن ترەمپ دەستوری ئەمریكای پێشێلكردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێ شەممە دادگاییکردنی ترەمپ لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەبێ ئامادەبونی دۆنالد ترەمپ بەڕێوەچو، بەمەبەستی لەکارلابردنی بەتۆمەتی پشتگوێخستنی کۆنگرێس لە بڕیارەکانیدا و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی.

بۆ ئەم مەبەستە ۱۸ی ئەم مانگە ئەندامانی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە سەرپەرشتی دۆسیەی لەکارلابردنی دۆناڵد ترەمپ دەکەن بەڵگەنامەیەکی ۱۱۱ پەرەییان، لەبارەی سەپێچییەکانی ترەمپ پێشكەشی دادگاکرد.

لەبارەی ئامادەنەبونی لە دادگایی كردنەكە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی لە کۆڕبەندی داڤۆس لەسویسراوە، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا رایگەیاند،”لێرە سەرکردە باڵاکانی جیهان دەبینین، ئێمە خۆمان بۆ کارە گرنگەکان ئامادەدەکەین”.

Back to top button