رەوشی كەش و هەوا لەشارەكانی كوردستان
خواكوڕك
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی كەشناسیو بومەلەرزەی هەرێم، رایدەگەێنێت ئەمڕۆ چوارشەممە 2016.1.21 زەوی دەگاتە نزیكترین خاڵ لەگەڵ خۆر، كە دەكاتە 147,098,074 كیلۆمەتر، واتە ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك نزیكترین لەخۆر، كەچی وەرز زستانە، هۆكارەكەش تەنیا لاربوونەوەی تیشكی خۆرە لەسەر رووی زەوی، كە لەهێڵی (قڕژاڵ)ی باكووری (هێڵی یەكسانی كەمەریی)دا دەگوازرێتەوە بۆ هێڵی (گیسك) لەباشووری هێڵی یەكسانیدا، بەشێوەیەك لارترین ئاست لەلای نیوەگۆی باكوورو ستوونیترین ئاستیش لەسەر ناوچەكانی نیوەگۆی باشووردا دەبێت، بۆیە پلەكانی گەرما بەرزو نزمدەبنەوەو لەبەر لاری دیسكی خۆریش لەئاسمانو نزیكیو دووریی لەئاسۆدا ماوەی روژ كەمو زیاددەكات.
درێژترین ماوەی رۆژ بۆ زستانی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 10 كاتژمێرو شەوەكەشی درێژ دەبێتەوە بۆ 13 كاتژمێر ئەوەی دەمێنێتەوە بریتییە لەماوەی خایاندووی هەڵاتنو ئابوونی خۆر لەئاسۆدا، بەڵام لەناوچە جەمسەرییەكاندا شەوەكەی 6 مانگ دەخایەنێتو دوای 89 رۆژی تر، واتە لە 2016.3.20 ماوەی شەو و رۆژ یەكسان دەبێتەوەو دەبێتە (هاوسەنگبوونی بەهاریی ) و وەرزی زستان لەنیوە گۆی باكوور كۆتایی پێدێت.
هەر بەپێی پێشبینەیەكانی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم سبەی 22ی 12ی 2016 بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٠ پلە و نزمترینیش ٢ پلە دەبێت، لە سلێمانیش بەرزترین پلە ٨٤ دەبێت و نزمترینیش تاقس ٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش بەرزترین پلە ٩ پلە دەبێت و نزمترینیش ١ پلە، هەروەها لە کەرکوکیش ١٢ پلە بە ٢ دەبێت.