ئەمڕۆ ٢ی ڕێبەندان ، ٧٤ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە لە مەهاباد

٢٢ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ بەرابەر بە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ ی هەتاوی ، ساڵرۆژی دامەزراندی کۆماری کوردستانە لە مهاباد ، بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازیی محەممەد لە گۆڕەپانی چوارچرای ئەو شارە .
کۆماری کوردستان سەرەڕای ئەوەی تەمەنێکی کەمی تێپەڕاند ، بەڵام دەستکەوتە مێژووییەکی بەڕادەیەک مەزنە کە تا ئیستاش بۆتە سیمبولی بەرخودان و هیوای سەربەخۆ خوازانی کوردلە هەر چوار پارچەی کوردستان .
لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد ، سەربەخۆ خوازانی چوار پارچەی کوردستان لەو سەردەمەهەستیارەدا خۆیان گەیاندە مهاباد و بە شانازییەکی زۆرە لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان تەیدا بەشدار بوون .
یەک لەو تێکۆشەرانەی کە وەفاداری بۆ باوەڕی بەرزی کوردایەتی دووپات کردەوە ، مەلا مستەفای بارزانی و سەدان پێشمەرگەی بارزان بوون .
کۆماری کوردستان لە ماوەی ١١ مانگ تەمەنی ساوای خۆیدا ، توانی گرینگی بە بواری پەروەردەو زمان و ژنان و زانست بدات ، بەجۆڕێک کە لەو کاتەدا کە قوتابخانەی بۆ ئافرەتان دامەزراند ، خوێندکارانی بۆ خوێندی باڵا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرد ، چەندین رۆژنامەو گۆڤاری تایبەتی هێنایە ناو رۆژنامەگەری کوردی و هەوڵی یەکخستنی عەشایەرەکانی ئەو کاتی دا و بوو بە مەکۆی هیوابڕاون .
لە ،ماوەی ١١ مانگ تەمەنی کۆماردا ، لەو جیوگرافیا سیاسییەی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان بە سەریدا زاڵ بوو تەنیا یەک جار ( دزی کرا ) چوونکە کۆمەڵگای کوردی بە باوەڕی نەتەوەیی داوێن پاکی و دەستپاکی پەروەدە دەکرا ..
هەرچەند دواتر عەشیرەتەکان و ئاغاوەتەکان خیانەتیان لە پێشەوا کرد و کۆماریان بەرەو روخان برد ، بەڵام پێش لە سیدارەدانی ، پێشەواقازی محەممەد ئاڵای پیرۆزی کوردستانی ڕادەستی بارزانی نەمر کرد و پەی ڕاگەیاند دەزانم ئەو ئاڵایەو ئامانجەکانی لای تۆ بە پیرۆزی دەمێنێتەوەو سەرئەنجام دەگاتە ئامانجی خۆی
یادی کۆماری کوردستان و هاوڕێیان و هاوڕێبازانی کوردایەتی بەرز و هەرمان بێت