ژمارەیەک نوێنەری پاریزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیان لێ کرا
سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراقی لە پارێزگای نەینەوا دەکات .
لەو دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەچوو نوێنەرانی پاریزگای نەینەوا کێشەو گرفتەکانی خەڵکی ئەو ناوچانەیان گەیاندە سەرۆک بارزانی و هیوایان خواست کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بکرێت .
شاندی میوان هاوکات پەیام و داواکارییەکانی پیکهاتە جیاجیاکانیان بۆ سەرۆک بارزانی روون کردەوەو ڕایانگەیاند ئەوان چاوەڕیی هەوڵی چارەسەری کێشەکانیان لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە .