نیانیاهوو داوا لە فەڕەنسا دەکات پشتیوانی لە گەمارۆکانی سەر ئێران بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/webste-qalb-wena-116.jpg)
ئۆفیسی نتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ، نتانیاهوو لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە ئورشەلیم داوای لێکردووە پشتیوانی لە بەڕێوەبردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بکات .
نتانیاهوو هاوکات چالاکی ئەتۆمی و کردارە هێرشبەرانەکەی ئێرانی لە ناوچەدا بە مەترسیدار ناو بردووە .
رۆیتەرز لەمبارەوە دەنووسێت لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ نتانیاهوو ، ماکرۆن جەختی کردۆتەوە ، فەڕەنسا بە هیچ جۆرێک ناهێڵیت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات .
هاوکات ڕاشیگەیاندووە فەڕەنسا لە هەوڵی بەردەوام دا بۆ ئەوەی هیچ جۆرە تێکهەڵچوونێکی سەربازی لە ناوچەدا نەیەتە ئاراوە .