ئەنجوومەنی وەزیران بە دەرکردنی چەند بڕیارێک کۆتایی بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هێنا
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەرێوە چوو ، پیادە کردنی پیشەیی چاودێری و وردبینی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە .
پیادە کردنی پیشەیی چاودێری و ورد بینی ژمێریاری یاسایی تایبەتە بە ڕێکخستنەوە و چاوەدێری و وردبینی بودجەی کۆمپانیاکان و باجە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە گووتی ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی چاکسازی ریشەیی هەرێمی کوردستان دایە بۆ رێگری لە خۆدزینەوە لە باج و یاساکانی گومرگی کە بەشێکی سەرەکی لە داهاتی گشتی پێک دێنن ، هەربۆیەش بە پێویست زاندرا حکومەت و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بە شێویەکی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەکانیاندا بکرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری.
هاوکات بڕیار درا پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ، بۆ پێگەیاندنیان بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بە پێی پێوەرە زانستییەکان..
جێگەی ئاماژەیە دوای ڕاوێژ و تاوتوێی بابەتەکە ، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پەسەندی کرد
لە کۆتا بڕگەی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە بەکار هێنانی موڵک و ماڵی دەوڵەت و ئۆتۆمبێلەکانی بە دەست کارمەندانی وەزارەتەکانەوە بڕیار درا بە شێوەیەکی یاسایی ڕەچاوی هەموو تێبینیەکان بکرێت لە بواری بەکار هێنان و فرۆشتن و بەکڕیدانی مڵک و ماڵی دەوڵەت بە گشتی