سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی یاوەرنامق ساڵم دەکات

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم..

 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (یاوەر نامق سالم) برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو (جەوهەر نامق سالم)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

Back to top button