سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوەی سعوودیا کۆ دەبێتەوە

 

لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی پەراوێژی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤوس ، ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ هەریەک لە عومەر ئەلڕەزاز سەرۆک وەزیرانی ئوردن و مير فه‌يسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعوود وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديا چاوپێکەوتنی کرد .

 

 

لەو دودیدارەدا گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست تاوتوی کرا و بەردەوامی هاوپەیمانی لە دژی تیرۆ جەختی لە سەر کرایەوە .

 

هەسێک لایەن هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانای دژی داعش لە ناوچە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی سەرلەنوێی گرووپە توند ڕەوە تیرۆریستیەکان و ئاسایشی ناوچەیی وەک سەرەتاکانی شەڕی داعش بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار دەچێتەوە .

 

هاوکات هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی دەبێت کار بکرێت و ئاسایی بوونەوەی دۆخی ناوچە بۆ ئەوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەبنە مەیدانی شەڕی بە وەکاڵەتی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و جیهانی

 

Back to top button