كۆشكی سپی: به‌رهه‌م ساڵح به‌ نوێنه‌ر و سه‌رۆكی ئێران ده‌زانێت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆس كۆمه‌لێك دیداری سیاسی نێوان گه‌وره‌ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی جیهانی ئه‌نجامدرا له‌ نێویدا دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و دواتریش دیداری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كش كۆشكی سپی دیداره‌كانی تره‌مپی كرده‌ هه‌واڵ، نێچیرڤانی وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان و  به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆكی ئێران ناوهێنا.

مالپه‌ڕی فه‌رمی كۆشكی سپی له‌ هه‌والێكیدا له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندووه‌، كه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌ته‌وه‌وه‌، هاوكات وێنه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و دۆنالد تره‌مپی بلاو كردۆته‌وه‌.

مییدیا كاران پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر هه‌له‌یه‌كی میدیایش بێت به‌ڵام ناكرێت چه‌ندین كاتژمێر هه‌واله‌كه‌ به‌و شێوازه‌ بمێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی له‌پشت بێت، ئه‌وا ده‌كرێت وا لێكبدرێته‌وه‌ كه‌ عێراق به‌شێكه‌ له‌ ئێران  و وه‌ك وڵاتی ئێران مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌

 

Back to top button