ئاسایشی دهۆک دەست بەسەر 57.5 کیلۆگرام هیرۆیندا دەگرێت

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر 130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆین داگرت و بانده‌كه‌شی ده‌ستگیر كرد، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له‌ راگه‌یێندراوێكدا ەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک رایگەیاند، ئاسایشی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل لە دەروازەی سنووری و سەر رێگەی زاخۆ- ئیبراهیم خەلیل، دەستی بەسەر بڕی 57.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیندا گرت.

لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگەی دهۆکدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا بەگشتی 57.5 کیلۆگرام هیرۆین بە دوو بڕی جیاواز و لە دوو شوێن دەستی بەسەرداگیراوە.هاوكات رایگه‌یاندووه‌ كه‌  ژمارەیەک تۆمەتبار ده‌ستگیركراون.
لئاسایشی پارێزگای دهۆک راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ – لە 15-01-2020ـدا بڕی 27.5 کیلۆگرام هیرۆین لەنێو دەروازەی سنووریی کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیلدا دەستی بەسەرداگیرا کە دەویسترا بیگەیەننە تورکیا. وه‌  شەوی 21-01-2020ـیش بڕی 30 کیلۆگرام هیرۆین لەنێو کۆگەیەکی سەر رێگەی سەرەکیی زاخۆ- کۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیلی سنووریدا دەستی بەسەرداگیرا.
هەروەها ئاسایشی دهۆک ئەوەی خستووەتەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و رەوانەی لای دادوەر کراون و هەوڵ و بزاڤەکانیش بۆ نەهێشتنی بازرگانی بەردەوامدەبن.
Back to top button