نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی كانوونی دووه‌می 2020، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوە کرا.

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 55 دۆلار 73 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 62 دۆلار و 23 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 22ی كانوونی دووه‌م، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 58 دۆلار 39 سەنت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 64 دۆلار و 83 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.

Back to top button