ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌ پرسی بوودجه‌ و دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم، تاوتوێی پڕۆژه‌ بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ عێراقی فیدرال و دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دانیشتنی ژماره‌ ١٦ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دوو ته‌وه‌ر ده‌كرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی بوودجه‌ و دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته‌كراوه‌ به‌ پرسی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری راوێژكاریی بۆماوه‌یی نیشتمانی به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ و دۆسیه‌ی نه‌وت ئاماده‌ده‌بێت.

11 

 

Back to top button