كەشناسی ھەرێم: لە ھەندێك شار و شارۆچكە بەفر دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران لە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی 7 و دھۆك 9 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 10 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی كاتەكان باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. ھەروەھا پێشبینی دەكرێت بەفربارین سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك و چەند قەزا و ناحیەیەك بگرێتەوە.