بەڤیـدیۆ .. دەمەقاڵی نێوان سەرۆکی فەڕەنسا و پۆلیسی ئیسرائیلی لە قودس

لـە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتەیەکی ڤیـدیۆییان بڵاوکردەوە و تیـادا سەرۆکی فـەڕەنسا ئیمانوئێل ماکـرۆن بە توڕەیی بەدیار دەکـەوێت کاتێ گفتوگۆی لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی ئیسرائیلی دەکات بەهـۆی هەوڵی هاوەڵی کردنیان و چوونیان بـۆ نێو کەنیسەی حەنـا سـانت ئـان لە قـودس.

ماکرۆن بە دەنگێکی بەرز گوتی ئەم کەنیسەیە تەمەنی سەدان ساڵە و یاسای تایبەتی خۆی هەیە و ئێوە ناتوانـن ئەم یاسایـانە بگۆڕن و پێی گوتـن بـڕۆنە دەرەوە و شایەنی باسە پاریس دەسەڵاتێکی مێژوویی هەیە لەم شوێنە و خاوەن ناوچەیەکە لە قودس کە هێمای تایبەتی لای فەڕەنسیەکان هەیە و شایەنی باسە بەر لە بیست ساڵ سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا جاك شیراك تووشی ڕووداوێکی لەم جۆرە بویەوە.

سەرچاوە : ستیپ نیوز

 

Back to top button