بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکا هۆشداری دا .. داعش لەوانەیە بگەڕێتەوە

جەنەڕالی ئەمریکی ئەلیکسۆس گرینکوێتش سەرکردەی دووەم لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سـوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە بنتاگۆن هۆشداری دا و گوتی هەر چەندە تـوانایان لە دەست داوە بـەڵام لەوانەیە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بگەڕێتەوە گەر هاتوو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە چونکە بێ گومان مەترسیان ماوە.

هەروەها گـوتی ڕێکخراوی داعش لاوازی ڕێکخستنەکانی خۆی ئاشکرا کرد و زۆر ئەستەم بوو خۆپیشاندانەکانی عێراق بقـۆزتەوە و هەر چەند پاڵپەستۆیەکانی سەری کەم بێتەوە ئەوە مەترسیەکانی زیاتـر دەبێت بۆیە لە چەند مانگی ڕابردوو هەڵسەنگاندنێکمان بۆ ئـەم ڕێکخراوە کرد و گەیشتینە ئەم ئەنجامەی کە تـواناکانی لە دەست داوە.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button