دۆناڵد ترەمپ : گەشتی ئەمریكا لە هاوڵاتییانی چەند وڵاتێكی دیكە قەدەغە دەكات

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پلانیان داناوە بۆ ئەوەی گەشتی هاوڵاتییانی چەند وڵاتێكی دیكە بۆ ئەمریكا قەدەغە بكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر و لە ساڵی 2017، ترەمپ گەشتی لە هاوڵاتییانی حەوت وڵات بۆ ئەمریكا قەدەغە كرد كە بریتین لە ( لیبیا، ئێران، سۆماڵ، سوریا، یەمەن، كۆریای باكور و ڤەنزوێلا).

وەكو ئەوەی میدیاكانی ئەمریكا باسی دەكەن، ئەو وڵاتە نوێیانەی كە ترەمپ گەشتیان بۆ ئەمریكا لێ قەدەغە دەكات، ئەوروپی و ئاسیایی و ئەفریقیش لەخۆ دەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان لە داڤۆسی سویسرا رایگەیاند، ” دەبینن چی روودەدات لە جیهاندا، بۆیە دەبێت وڵاتەكەمان ئارام بێت”، بەبێ‌ زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەروو، تەنها ئەوەندە نەبێت كە وتی بەم نزیكانە زانیارییەكان ئاشكرا دەبن.

لای خۆیەوە پێگەی پۆلەتیكۆ بڵاویكردەوە، ئەو وڵاتانەی كە ترەمپ گەشتیان لێ قەدەغە دەكات، بریتین لە ( بیلاروسیا، میانمار، ئەریتیریا، قیرغیزستان، نەیجیریا، سودان و تەنزانیا).

 

Back to top button