تورکیا: یەکێتی ئەورووپا یاسای ڕێکەوتنی پەنابەری نێوانمانی پێشێل کردووە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێداونێکدا بۆ گۆڤاری ( بیڵد ) ی ئاڵمانی دەڵێت ، یەکێتی ئەورووپا تا ئێستا نیو لە سەدی بەڵێنەکانی خۆی بە جێ نەهێناوە ، بڕیار بوو شەش ملیار ئییۆرۆ بداتە تورکیا .

 

لە درێژەدا چاوش ئۆغڵو دەڵێت بەڵام بەوحاڵەشەوە تورکیا سوورە  لە سەر ڕێکەوتنەکە و تا ئێستاش ئەو  پەنا بەرانە لەخۆ دەگرێت کە لە ئەورووپاوە دەیاننێرنەوە .

 

ئۆغڵو هەروەها ئاماژە بە ڕێکەوتنەکانی پەرەپێدانی گومرگی نێوانیان دەکات و دەڵێت تا ئێستا دانووستانی ئەم بەشەشیان خستۆتە پشت گوێ .

 

ئانجلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمانیا بڕیارە سبەی بە سەردانێکی فەرمی سەردانی تورکیا بکات .هەندێک گرژی لە نیوان پێوەندییەکانی تورکیا و ئەورووپادا دەبیندرێت ، چوونکە ئاڵمانیا بەردەوام لە سە دەستگیر کردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاڵمانی ڕەخنەی ئاراستەی تورکیا کردووە .

Back to top button