حەشدی شەعبی دژی جێگیرکردنی قەڵغانی دژە مووشەکی ئەمریکایە لە عێراق
هاوپەیمانی فەتح کە پێک هاتووە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق لە دوای بڕیاری ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی قەڵغانی دژە مووشەکی لە عێراق ، بەتوندی وڵامی ئەمریکایان داوە .
هاوپەیمانی فەتح ڕایدەگەێنن ئەوان بە هەمووشێوەیەک ڕێگری لە جێگیرکردنی ئەو قەڵغانە دژە مووشەکییە دەکەن کە ئەمریکا بەنیازە لە عێراقدا کاری پێبکات .
هاوکات کەریم علێوی یەک لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان دەڵێت ، جێگیرکردنی ئەو قەڵغانە مووشەکییە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە ، ئەمریکەکان باشتر وایە بە پێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن .