میسال ئالووسی : سەرۆک بارزانی سیمبولێکە ، ئەو جگە لە کورد بەرگری لە ئێمەش دەکات
میسال ئالوسی سەرۆکی حزبی ئوممەی عێراق وێڕای ئەوەی ، دەوڵەتەکەی بە شکستخواردوو وەسف دەکات و دەڵێت پێویستیمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە ، سەرۆک بارزانی وەک سیمبولێک ناودەبات و دەڵێت هیممەتی بارزانی تا ڕادەیەکە جگە کورد بەرگری لە مافی ئێمەی عەرەبیش کردووە .
سەرۆکی حزبی ئەممەی عەرەبی کە بە دۆستێکی نزیک لە کورد ناسراوە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت : چەند کۆتلەیەکی ناوپەرلەمانی عێراقی وەکو بینا و سائیرون بەئاشکرا بوونەتە لەمپەر بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ شوێنگرەوەی عادل عەبودولمەهدی .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا باس لە هەڵسوکەوتی هێزەئەمییەکانی عێراق دەکات و باوەڕی وایە ئەوان لە حاڵەتی شەڕدان لە دژی گەلەکەی خۆیان و دەڵیت ، میلیشیاکان لاوانی خوار تەمەن18 ساڵ دەستگیر دەکەن ، ڕاستیەکان دەشێویین و ئەشکەنجەی لاوانی خۆپیشاندەر دەدەن ، ئەوان بە گشتی لە دژی یاسا کار دەکەن بۆیە ئەو حکومەتە شەرعییەتی نییەو پێویستی بە هاوکاری نێو دەوڵەتییە .
سەرچاو . ب ، ن