تەرمی 5 هاوڵاتی یەختە نقوم بووەکەی ئیجە گەڕیندرانەوە هەرێمی کوردستان
لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات تەرمی پێنج هاوڵاتی هەرێمی کوردستان ، کە لە رووداوی نقوم بوونی یەختەیەک لە ئیجە بوونە قوربانی ، لە سەر ئەرکی حکومەت گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە
دهقی راگهیهندراوهكهیدا گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان:
ئێوارەی رۆژی ههینی 2020/1/24 کاتژمێر 8:45، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی سلێمانی.
هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە سەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی لهگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بۆ گهڕاندنهوهی تهرمی قوربانییان بۆ ههرێمی كوردستان بکەن.
جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان