وڵاتانی دراوسێی لیبیا دژی دەسوەردانی دەرەكین

لە میانەی كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ لیبیا جەخت لەوە كرایەوە كە دەبێت لیبیا خۆی كێشەی ناوخۆیی چارەسەر بكە و نابێت هیچ وڵاتێك دەسوەردانی كاروباری لیبیا بكات.

 

هەریەك لە وڵاتانی میسڕ تونس سودان چاد مالی و نەیجەر بەشداری كۆبونەوەی تایبەت بە دۆخی لیبیایان كردو داوایان كرد كە چیتر كێشەی ناوخۆیی لیبیا چارەسەر بكرێت و زیاتر درێژە نەكێشێت.

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا دوای كۆبونەوەی وەزیرانی وڵاتانی دراوسێی لیبیا داوا لە لایەنە ناكۆكەكان كراوە جەنگی ناوخۆی ڕابگرن وبكەونە گفتوگۆ

Back to top button