حەشارگەیەکی تەقەمەنی داعش لە سنووری کەرکوک دەستی بەسەردا گیرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/webste-qalb-wena-125.jpg)
پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات توانیویانە دەست بە سەر حەشارگەیەکی تەقەمەنی داعشدا بگرن .
بە پێی زانیارییەکانی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی ، لە سنووری گوندەی ( سەدە ) سەر بە پارێزگای کەرکوک حەشارگەیەکی سەر بە هێزەکانی تیرۆریستی داعشیان دۆزیوەتەوە کە پڕ بووە لە بۆمبی چێندراو .
هاوکات دەنووسێت بۆمبە چێندراوەکان لە چەندین جۆر پێک هاتوون و بە گشتی 518 پۆمبی چێندراو لە خۆ دەگرێت کە هەموویان لە لایەن تیمی ئەندازیاری سەربازییەوە پوچەڵ کراونەتەوە .