كێ ده‌بێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی (THE BEST)

خواكوڕك

هه‌موو ساڵێك له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌م یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەشێوەیەكی فەرمی باشترین یاریزانی ساڵی (2016) لەژێر ناونیشانی (THE BEST) دیاری ده‌كات.

بۆ ئه‌مساڵیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ ریال مه‌درید و ئەنتوان گریزمان له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و لیۆنێل میسی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ پاڵێوراون.

ئه‌گه‌رچی رۆژنامه‌ی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی وەك باشترین یاریزانی ساڵی (2016) دیاریكراوە و خەڵاتەكەی پێدەدرێت به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌لایه‌ن فیفا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

پێشبینیه‌كان وای ده‌رده‌خه‌ن كه‌ به‌هۆی ئه‌و نازناوانه‌ی رۆناڵۆی پرتوگالی له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ ساڵی 2016 به‌ده‌ستی هێناوه‌، ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌.

Back to top button