ئێران: لە کەنداو شەش گورزی گەورەمان لە سوپای ئەمریکا داوە
عه‌لی ڕه‌زا ته‌نگه‌سیری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی هێزی پاسدارانی ئێران له لێدوانێكدا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ هێزه ده‌ریاییه‌كان گوتی تا ئێستا شه‌ش گورزی توندمان له كه‌نداو له‌ئه‌مریكا وه‌شاندووه. گوتیشی شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه له چه‌ند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ناهاوسه‌نگدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان نۆ شه‌هیدمان داوه‌و توانیومانه په‌نجا ئه‌مریكی بكوژین.
ته‌نگه‌سیری دووپاتیشی كرده‌وه كه هێزه دهریایییهكانیان تا ئێسته شه‌ش گورزی كوشنده‌یان ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كردووه بێ ئه‌وه‌ی كاتی ئه‌و گورزوهشاندنانه ڕوون بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه یه‌كه‌مین گورزیان تێكشكاندنی كه‌شتیی سانگاری و دووه‌مین گورز تێكشكاندنی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر سی ئێڵ سیتی و سێیه‌مین گورزیش تێكشكاندنی نه‌وتهه‌ڵگری زه‌به‌لاح بریگتۆن و پاش ئه‌وه‌یش كه‌شتییه‌كی جه‌نگی و دوو هیلیكۆپته‌ر.