بنیامین ناته‌نیاهۆ: ئێران ده‌یه‌وێت تاكه ده‌وڵه‌تی جوه‌كان له جیهان له ناو ببات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/01/20200123_201616.jpg)
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له شاری قودس له ڕێوڕه‌سمی حه‌فتاو پێنجه‌مین ساڵیادی ڕزگاركردنی سه‌ربازگه‌ی ئۆشفیتزی نازییه‌كان له وتارێكدا به شێوه‌یه‌ك باسی ئێرانی كرد كه یه‌كێكه له‌سه‌ر سه‌ختترین نه‌یاری سامیزم و ئیسرائیله له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
نه‌تانیاهۆ له وتاره‌كه‌یدا كه له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی جیهاندا پێشكه‌شی كرد گوتی هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م چونكه تا ئێستا هه‌ڵوێستێی یه‌كگرتوو و توندمان به‌رانبه‌ر به ئێران نه‌بینیوه كه سه‌ر سه‌ختترین ڕژێمی نه‌یاری سامیزمه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.
ڕژێمێك به ئاشكرا ده‌كۆشێت چه‌كی ئه‌تۆمی دروست بكات و ته‌نیا ده‌وڵه‌تی جووه‌كان له‌ناوببات، نه‌تانیاهۆ ستایشی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا مایك پێنسی جێگری كرد كه به‌ره‌نگاری ئێران بوونه‌ته‌وه