پاكستان مووشه‌كێكی بالیستی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه‌

 

سوپای پاكستان رایگەیاند كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی مووشه‌كی گازناڤی زه‌مین به‌ زه‌مین كه‌ توانای بڕینی ٢٩٠ كیلۆمەتری هه‌یه‌، تاقیكردووەتەوە.

له‌ راگەیەنراوێکدا كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، ئه‌و مووشه‌كه‌ی کە تاقیكراوه‌ته‌وه‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه‌‌.

سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی و سه‌رۆكوه‌زیران، عمران خان ده‌ستخۆشیان له به‌رپرسانی سوپا كرد بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر سوپای پاكستان مووشه‌كه‌كانی جۆری؛ شاهین-١ كه‌ مه‌وداكه‌ی ٦٥٠ كیلۆمەتر، شاهین-٢ كه‌ مه‌وداكه‌ی هەزار و ٥٠٠ كیلۆمەتر و غوری كه‌ مه‌وداكه‌ی هەزار و ٣٠٠ كیلۆمەتر تاقیكردبووەیەوە.

Back to top button