شاژنی به‌ریتانیا پڕۆژه‌ یاسایی ده‌رچوونی به‌ریتانیای له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا په‌سه‌ندكرد  

شاژنى بەريتانيا، ئەليزابێتى دووەم پرۆژەياساى دەرچوونى وڵاتەكەى لە يەكێتى ئەورووپا (برێگزيت)ى پەسەندكرد.ئەو پرۆژەياسايەى كە به‌ بناغەى ياساى جيابوونەوەى فەرمى بەريتانيا لە يەكێتى ئەورووپا لە ٣١ى ئەم مانگە دادەنێرت، بە پەسەندكردنى شاژن دەبێت بە ياسا و دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

سەرۆكوەزيرانی بەریتانیا، بۆريس جونسن بە بەكارهێنانى زۆرينەى ئەندامانى لە ئەنجوومەنى نوێنەران گۆڕانكارييەكانى پشگوێخست و دووبارە پرۆژەياساكەى ناردەوە ئەنجوومەنى لۆردەكان.
بە گوێرەى رێككەوتنى بريگزيتى نێوان بەريتانيا و يەكێتى ئەورووپا، بەريتانيا تاكو ٣١ى كانوونى يەكەم بە كردارى وەك ئەندامى يەكێتتييەكە دەمێنێتەوە بەڵام بەشدار نابێت لە ميكانيزمەكانى دەركردنى بڕيارى سياسیی. لەو ماوەى تێپەڕاندنەدا لايەنەكان گفتوگۆ دەكەن بۆ گەيشتن بە رێككەوتنێكى گشتگيرى بازرگانى سەربەخۆ.

ئەگەر بەريتانيا داواى درێژكردنەوەى ماوەى تێپەڕاندن بكات ئەوە دەبێت تاكو مانگى حوزەيران داواكارييەكەى پێشكەش بكات. بەڵام حكوومەتى جونسن، رايگەياند كە بە هيچ شێوەيەك داواى درێژكردنەوە ناكەن و ئەگەر بگەنە رێككەوتن يان نەگەن ئەوە ئەوان لە ٣١ى كانوونى يەكەم بە تەواوەتى لە يەكێتى ئەورووپا جيادەبنەوە.

شايەنى باس، لە راپرسى دەرچوونى بەريتانيا لە يەكێتى ئەوروپا (برێگزيت) كە لە ساڵى ٢٠١٦ لە بەريتانيا ئەنجامدرا سەدا ٥٢ى بەشداربووان لەگەڵ بريگزيت بوون و سەدا ٤٨ لە دژى دەنگيان دابوو.

Back to top button