ئه‌مریكا له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردن كه‌سێك كوژرا و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون  

له‌ رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ شاری سیاتێلی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی واشنتۆن كه‌سێك كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پۆلیسی سیاتڵ له‌ تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، هێشتا‌ به‌ ته‌واوی لامان ڕوون نییه‌، كه‌ ئه‌م ڕووداوه‌‌ تیرۆریستی بووه‌، یان كه‌سانی نه‌خۆش پێی هه‌ڵستاون.

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ‌ دوو گۆمانلێكراو له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام تا ئێستا‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌. هاوكات ئاشكراشیان كرد كه‌ له‌ ناو قوربانییه‌كاندا منداڵێك و ژنێكی ته‌مه‌ن په‌نجا و پێنج ساڵ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ برینی هه‌ردووكیان سه‌خته‌.

دوای ڕووداوه‌كه‌ به‌ په‌له‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ڕێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش ته‌رمی قوربانییه‌كه‌ و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌.

Back to top button