هیندستان به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هاوسه‌رگیری كچ و كورێك باوكی زاوا عاشقی دایكی بووك ده‌بێت و به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار ده‌یرفێنێت

له
رووداوێكی كه‌م وێنه‌دا له وڵاتی هیندستان بووه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان هه‌روه‌ها رووداوه‌كه بووه‌ته هۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچ و كوڕێك، به هۆی ئه‌وه‌ی دایك بووك و باوكی زاوا و بووك په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له هاوسه‌رگیری كوڕ و كچه‌كه‌یان به‌ر شوێنێكی نادیار رۆیشتوون.
رۆژنامه‌ى “ده‌یلى مه‌یل”ى به‌ریتانى رایگه‌یاندووه‌كه بوك و زاوایه‌ك چه‌ند رۆژێك پێش رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییان، به ناچاری ئاهه‌نگه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، چونكه باوكى زاوا و دایكى بوك په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌بوه و به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتون.
رۆژنامه‌كه زیاتر بڵاوی كردۆته‌وه كه هه‌ردوو خێزانه‌كه لاى پۆلیس زانیاری خۆیان پێشكه‌شكردوه، به‌پێى زانیاریه‌كانیش پیاوه‌كه كۆتاجار له ناوچه‌ى كترام له سورات بینراوه، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌ش كۆتاجار كه بینراوه، له ماڵه‌وه ده‌رچوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ناسیاوێكی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی كه رایانكردووه ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و دوو عاشقه له منداڵیه‌وه یه‌كترییان ناسیوه و په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا هه‌بوه، به‌ڵام به هاوسه‌رگیرى كۆتایى نه‌هاتوه، هه‌ڵاتنیشیان پێكه‌وه دواى ئه‌وه‌دێت، كه زاوا ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك ساڵه سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریه بۆ ئاهه‌نگى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى.