په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ و باشه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تیی فیدراڵی سه‌باره‌ت به پرۆژه بودجه‌ی ساڵی 2020و دۆسیه‌ی نه‌وت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕو، په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ و باشه.
به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له‌و باریه‌وه راگه‌یاندووه، به‌رنامه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنی په‌رله‌مان بریتی بو له ئاماده‌بونی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتیشی: “شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه رۆژانه بڕی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا شایسته داراییه‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پارێزراو بێت”.
به‌ڵێن ئیسماعیل راشیگه‌یاندووه كه : “رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و عیراقیشه، سیاسه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتی كردنه له‌و تێگه‌شتنه سه‌ره‌تاییه‌ی له‌نێوانیاندا هاتۆته ئاراوه و وه‌ك بنه‌ما په‌سه‌ند كراوه”.