یەكێتی واز لە پێشمەرگە دێنێت و حشدی شەعبی دروست دەكات

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی لەسنوری كەركووك و خورماتوو لیوایەكی حشدی شەعبی دروست دەكات كە پێكهاتەی ئەو لیوایە سەرجەمیان ئەندام و لایانگرانی یەكێتین و بارەگای لیواكەش لەگوندی ( یافە)یە كە دەكەوێتە سنوری خورماتوو.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یەكێتی پاش تێپەراندنی یاسای حشدی شەعبی چەندین كەرتی ناونووسینی كردۆتەوە، كە تێیدا ناوی ئەندام و لایانگرانی خۆی دەنووسێت بۆدروست كردنی لیوایەك لە چوارچێوەی یاسای حشدی شەعبی لە كەركووك و خورماتوو سەرچاوەیەكیش تایبەت بەخواكوڕك دەلێت باڵی زۆرینەی یەكێتی بەم كارە هەڵساوە.
 
سەرچاوەیەك تایبەت بەخواكوڕكی راگەیاند یەكێتی نیشتمانی كوردستان باڵی زۆرینە، پاش تێپەراندنی یاسای حشدی شەعبی لە یاسای بودجەی عێراق، چەندین كەرتی ناونوسینی كردۆتەوە لە سنوری كەركووك و دوزخورماتوو دەیەوێت لیوایەكی حشدی شەعبی دروست بكات، كە بارەگای سەرەكی لیواكەش لە ستوری گوندی ( یافە)یە كە دەكەوێتە ستوری شارۆچكەی دوزخورماتوو.
 
سەرچاوەكەش دەلێت ئێران و مالیكی رەزامەندیان نیشانداوە، لەسەر ئەوەی باڵی زۆرینە بۆ هاوسەنگی هێز لەناو یەكێتی لەگەڵ باڵی ناوەندی بریارهێزێكی حشدی شەعبی دروست بكات لە كادیر و لایانگرانی یەكێتی سەر بەو باڵە بۆ ئەوەی هاوسەنگی هێز لەناو یەكێتی رابگرێت.
Back to top button