مێوژ بخۆن، چارەی ئەم نەخۆشیانە دەكات
مێوژ بەهۆی لە خۆگرتنی رێژەیەكی زۆر لە كانزاو ڤیتامین بەسوودە بۆ چارەسەركردنی زۆر لە نەخۆشییەكان و زیادكردنی هێزو بەرگری لەشی مرۆڤ.
سوودەكانی مێوژو شەربەتی مێوژ:
یەكەم: دڵ بەهێز دەكات، كۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەكات و چارەسەرە بۆ كەمخوێنی.
دووەم: بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن و ریخۆڵەكان.
سێیەم: توانای هەیە شێرپەنجەی قۆڵۆن نەهێڵێت.
چوارەم: چارەسەرە بۆ نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان.
پێنجەم: چارەسەری قەبزی دەكات.
شەشەم: لە بەهێزكردنی ددان و چاوو ئێسكەكان رۆڵێكی كاریگەری هەیە.
حەوتەم: بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش و سووتاندنی كالۆری لەش بەسوودە.
هەشتەم: بەسوودە بۆ چارەسەری نەخۆشی قۆڵۆن و ریخۆڵەكان.