بە بەڵگە: ئەگەر لە لالیگا ڤار نەبووایە ئێستا ریال مەدرید لە پێش بارسێلۆنا بوو

ئەگەر سیستەمی ڤار لە لالیگا نەبووایە، ئێستا ریزبەندیی خولەکە بەجۆرێکی دیکە دەبوو، لەجیاتی بارسێلۆنا ریال مەدرید پێشەنگی خولەکە دەبوو.

لەم هەفتانەی دوایی هاندەران رەخنەیەکی زۆر لە سیستەمی ڤار دەگرن، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی بڕیارەکانی لە یاریی بارسێلۆنا و گرانادا و یاریی ریال مەدرید و سێڤییا سیستەمی ڤار رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بە لایەنگیری تۆمەتبارکرا.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی afriquesports ئەگەر ڤار نەبووایە، ئێستا ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگی لالیگا بوو، بارسێلۆناش ژمارەی خاڵەکانی گۆڕانکاریی بەسەر دا نەدەهات، بە 43 خاڵ دووەم دەبوو، لەکاتێکدا ئێستا بە جیاوازیی گۆڵ لەپێش ریال مەدریدی دووەمە.

ئەم وەرزە بۆیەکەمجار سیستەمی ڤار لە لالیگا بەکار دەهێنرێت و مشتومڕێکی زۆری لەناو هاندەران دروستکردووە.

Back to top button